15:41 | 2009/8/13
| ئارام جوامێری

دروستكردنی ئەو ماڵپەرە بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند:” ئێمە لە كۆمپانیای (میدیا لاند)، ویستمان خزمەتێك بە هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) بكەین، كە ساڵانێكە بە بێ گوێدان بە ماندوو بوون، خزمەتێكی زۆری بە كاروانی هونەری گۆرانی كوردی كردووە، جگە لە كارەكانی خۆی، توانی لە دوای ساڵی (2000)ـەوە، چەندین گۆرانی بۆ هونەرمەندانی ناوەوە و دەرەوەی كوردستان ئامادە بكات، بە نووسینی هۆنراوە و دانانی ئاوازەكانی، بۆیە ئێمە بە پێویستمان زانی ئەو ماڵپەڕە وەك ڕێزێك بۆ (زیاد ئەسعەد)ـی هونەرمەند دروست بكەین بە شێوازێكی سەردەمیانە، هەروەها ئەو ماڵپەڕە خەڵاتێكە بۆ جەماوەرە فراوانەكەی (زیاد)، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی سەردانی كردنی ئەو ماڵپەرە، ئاشنایی ژیانی هونەریی و بەرهەمەكانی بن، چونكە تا ئێستا ئەو هونەرمەندە ماڵپەرێكی تایبەت بە كارە هونەرییەكانی خۆی نەبووە”.
سەرپەرشتیاری ئەو ماڵپەرە گوتیشی:” ئێمە ئێستا ماڵپەرەكەمان بە ناونیشانی ئەو ئەدرێسەیە www.ziyadasaad.com) )، دەتوانن سەردانی بكەن و ئێستایش لە قۆناغی سەرەتا دایە و چاوەڕێی ڕا و پێشنیارەكانی جەماوەرین لە رێگەی ئەو ئیمیلانەی لەسەر ماڵپەرەكەدایە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بە شێوەیەكی باشتر ماڵپەرەكە ئامادە بكەین”.
لە كۆتاییدا ناوبراو گوتی:” ئێمە بۆ ئامادەكاری ئەو ماڵپەرە زۆر هەوڵماندا گفتوگۆ لەگەڵ هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) بكەین، بەڵام لەبەر سەرقاڵی خۆی بە بەرهەمی تازەی بۆمان نەكرا، بۆیە لە ڕێگەی چەند هاوڕێیەكی نزیكی لە وڵاتی سوێد هەواڵمان بۆ نارد و ئەویش لە لای خۆیەوە دەست خۆشی و سوپاس گوزاری خۆی ئاڕاستە كردووین و بڕیارە ئەویش بۆ چەند سەرچاوەیەكی ئەرشیڤی كارەكانی خۆی هاوكارییمان بكات”.
عەبدولغەفار عەبدوڵڵا