15:29 | 2009/8/19
| ئارام جوامێری
زیاتری بۆ بڵێینه‌وه، كاتێك روومانتێكرد دوو كۆكه‌ی كرد. به‌ده‌م هه‌ڵكێشانی هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵه‌وه بردینییه‌وه بۆ 27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، وه‌ك خۆی بۆی باسكردین له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا ژنی هێناوه. ئه‌و هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌ی له ژنهێنان گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌ندێ كێشه‌ی «عه‌شایه‌ریی« ئه‌مه قسه‌ی حه‌مه‌ی سه‌عه ره‌شه، وه‌ك له‌قسه‌كانیدا بۆ په‌یامنێره‌كه‌ی هاوڵاتی ده‌ركه‌وت: كه ته‌نیا 6 ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌دا پێكه‌وه بوون‌و دواتر لێكجیابوونه‌ته‌وه،وتی «دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌یه‌كی زۆر له زوگوردێتی، خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیرم كردووه‌ته دواوێستگه‌ی ژیانم. ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ره‌نگه به‌شێكی نهگونجانهكهیانی له‌گه‌ڵ ژنه ته‌مه‌ن 45 ساڵانه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندی به «دره‌نگ ژنهێنانهكهیهوه هه‌بێت«.
ته‌مه‌نی دره‌نگوه‌خت بۆ ژنهێنان وه‌ك هه‌ندێك له توێژه‌ره‌كان هێمای بۆ ده‌كه‌ن ته‌مه‌نی سه‌روو 40 ساڵیی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه.
به‌وته‌ی به‌شێك له به‌شدار بووانی ئه‌م راپۆرته، هه‌ندێك له پیاوان كه له‌سه‌روو ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا ژنیان هێناوه، ژنهێنانهكهیان ئه‌و تام‌و چێژه‌ی نه‌بووه كه بیریان لێكردووه‌ته‌وه، توێژه‌ره ده‌روونییه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ژنهێنان له گه‌نجیدا گونجاوتره،وه‌ك یه‌كێك له تویژهرهكانوتی «هاوسه‌رگیری به گه‌نجی بیكه‌یت باشتره‌و چێژی زیاتروهردهگریت، چونكه له‌لایه‌نی جهستهیو بایلۆژیو سۆزه‌وه باشتره‌و دڵت به هه‌موو شتێك خۆش ده‌بێت، به‌ڵام له درهنگوهختداوانییه«.
سه‌یران ئاده‌م توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له بنكه‌ی چاكسازی ده‌روونی، باسیله‌وه‌كرد كه ته‌مه‌نی گونجاوو ئاسایی بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری لای كوڕان ته‌مه‌نی 20 بۆ 25 ساڵییه،وتیشی «دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی بۆ كوڕ ده‌بێته ته‌مه‌نێكی كامڵ، به‌ڵام له‌دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵییه‌وه ئه‌گه‌ر كوڕ به ره‌به‌نی مابێته‌وه، ئه‌وا ته‌مه‌نێكی دره‌نگه‌و ئاسایی نییه«. ئه‌و توێژه‌ره هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد كه هاوسه‌رگیری له سه‌روو ته‌مه‌نی 50 ساڵییه‌وه جێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه.
به‌شێكی تر له توێژه‌ران ژنهێنان له ته‌مه‌نی دره‌نگوه‌ختدا ده‌گێڕنه‌وه بۆ هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و باسلهوهشدهكهن ئه‌وكه‌سانه‌ی دره‌نگ ژیانی هاوسه‌رگیری پێكده‌هێنن رووبه‌ڕووی توانجی خه‌ڵكی ده‌بنه‌وه.
سۆران جه‌مال توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له قوتابخانه‌ی (به‌یان)ی بنه‌ڕه‌تی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ژنهێنان له ته‌مه‌نی دره‌نگوه‌ختدا په‌یوه‌ندی به بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه هه‌یه،وتی «له‌وانه‌یه هه‌ندێ له‌و كه‌سانه كه دره‌نگ ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێناوه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونییان هه‌بووبێت«.
ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه باسله‌وه‌ده‌كات ئه‌وكه‌سانه‌ی دوای ته‌مه‌نێكی زۆر ژیانی هاوسه‌رگیری پێكده‌هێنن رووبه رووی قسه‌و توانجی خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ریان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه تێڕوانینی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌و كه‌سانه باش نییه.
به‌شێكی تر له به‌شداربووانی نێو ئه‌م راپۆرته، جه‌خت له قسه‌ی توێژه‌ره‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌و پێیانوایه كێشه‌ی خێزانیی بووه‌ته له‌مپه‌ڕ له به‌رده‌م دره‌نگ ژنهێنانیاندا.
ئه‌حمه‌د ره‌حمان، كه له ته‌مه‌نی 45 ساڵیدا ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه، باسله‌وه‌ده‌كات هۆكاری دواكه‌وتنی ژن هێنانه‌كه‌ی كێشه‌ی خێزانی بووه‌و وتی «كه باوكموهفاتی كرد دایكم هه‌ر خۆی بوو، منیش له‌وه ده‌ترسام به هۆی ژن هێنانه‌وه له دایكم داببڕێم، چونكه ئه‌ویش له من‌و خوا زیاتر كه‌سی شك نه‌ده‌برد، بۆیه مامه‌وه‌و ژیانم به بێ خێزانی به‌سه‌ر برد هه‌تا ته‌مه‌نی 45 ساڵیی ئینجا ژنم هێنا«.
ئه‌حمه‌د ئامۆژگاری گه‌نجانی كرد‌و وتی «باشتروایه گه‌نجان كه له‌كاتی خۆیدا بچنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، چونكه ژن هێنان له‌كاتی به‌ساڵاچووندا ناخۆشه‌و ئه‌و چێژه‌ی نییه كه به گه‌نجی ده‌یبینی«.
دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری نه‌ك هه‌ر له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به‌ڵكو له رووی دهروونیو فسیۆلۆجییه‌وه كاردانه‌وه‌ی هه‌یه. توێژه‌ره ده‌روونییه‌كانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه دره‌نگ ژنهێنان كاریگه‌ریی له سه‌ر ده‌ربڕینی لایه‌نی سۆز هه‌یه.
به‌هار ره‌فیق توێژه‌ری ده‌روونی، پێیوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دره‌نگ ده‌چنه نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه به‌گشتی بههاوسهرگیرییهكه خۆشحاڵ ده‌بن، به‌ڵام كه ده‌چنه ناو پرۆسه‌كه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ن كهمو كوڕییه‌كانی دهردهكهوێتو ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی دهروونیانو زۆرجار پڕكه‌ره‌وه‌ی حه‌زه‌كانیان نابێت.
بههاروتی «كاتێك ژنێك له ته‌مه‌نی 50 ساڵ به‌ره‌و ژوور زه‌واج ده‌كات شێَوازی جهستهییو بایلۆجی گۆڕاوه،واته ئهووهڵامدانهوهیهی نابێت كه له‌گه‌نجیدا ده‌یبێت، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه لێكناداتهوه«.
هه‌ندێك له ژنانیش ئاماژه بهوهكهن كه شووكردن له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیدا باشه نه‌ك دره‌نگوه‌خت، چونكه به‌وته‌ی خۆیان ئه‌وان ترسی ئه‌وه‌شیان هه‌یه گه‌ر له‌ته‌مه‌نێكی زۆردا شووبكهنو منداڵیان نه‌بێت ئه‌وا ژنیان به‌سه‌ردا دێت.
نێرگس (38) ساڵ كه هێشتا نه‌چووه‌ته پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه باسله‌وه‌ده‌كات كه ترسی ئه‌و له منداڵ نه‌بوونه.وتیشی «وه‌ك بیستوومه منداڵبوون له دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵییه‌وه، منداڵه‌كه ته‌ندروستی ته‌واو نابێت«. ئه‌و گله‌یی له به‌ختی خۆشیكرد كه تا ئێستا شووی به نسیب نه‌بووه.
پزیشكه‌كانی بواری ژنان‌و منداڵبوون ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له دوای ته‌مه‌نی 38 ساڵییه‌وه منداڵ بوون باش نییه، چونكه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵه‌كه ده‌بێت.
د. چرۆ نامیق پزیشكی ژنان‌و منداڵبوون وتی «زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌سه‌روو ته‌مه‌نی 38 ساڵ له دایك ده‌بن، زۆركات منداڵه‌كه مه‌نگۆل دهردهچێتو ته‌ندروستی باش نابێت«.
له باره‌ی ته‌مه‌نی منداڵبوونیشهوه ئه‌و دكتۆره هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد كه ته‌مه‌نی منداڵبوون دیاریكراو نییه،وتیشی «له‌وڵاتی ئێمه‌دا له‌سه‌روو ته‌مه‌نی 45 ساڵیه‌وه ژن منداڵی نابێت،وتیشی زۆرجار مه‌رج نییه منداڵه‌كه نوقسان ده‌رچێت كه دایك‌و باوك له ته‌مه‌نێكی زۆردا بوون«.