15:36 | 2009/8/19
| ئارام جوامێری
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و رووداوه‌و هۆكاری خۆسوتانهكهی هه‌واره‌وه.
دایكی هه‌وار هه‌رچه‌نده دڵی پڕ لهئازارو چاوی پڕ له‌فرمێسك بوو، به‌ڵام به‌مشێوه‌یه چه‌ند شتێكی بۆ گێڕاینه‌وه.
ئه‌و كچه‌ی من پیاوه‌كه‌ی زۆر زۆر خراپ بوو له‌گه‌ڵیداو دڵی لێی پیس بوو، هه‌موو رۆژێك شه‌ڕیان بوو، وا 12 بۆ 13 ساڵه شوی پێكردووه تا ئێستا من 3 جار نه‌چوومه‌ته ماڵه‌كه‌ی بمێنمه‌وه، چونكه من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وم به‌دڵ نه‌بوو، پێرار هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و به‌زمه‌یان كچه‌كه‌م حه‌بی خوارد بۆ ئه‌وه‌ی بمرێت، جارێكی تر نه‌وتی كرد به‌خۆیدا هه‌ر له‌سه‌ر شه‌ڕو ناكۆكییه‌كانی نێوانیان‌و خراپی مێرده‌كه‌ی، نازانم بۆ هه‌ر ئه‌وكاته خوا نهیكوشتو هێشتییه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئاوای لێبێت، ئه‌و لێره‌دا كه‌مێك گریاو دواتر هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشاو وتی: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه دایان به‌و كوڕه من دڵم به‌و شوكردنهیهوه نه‌بوو، ئه‌و كوڕه ئامۆزای باوكێتیو ناوی (بێستون)ه، من ته‌نانه‌ت ئاگام لهشوكرنهكهشی نه‌بووه، ئه‌و به‌سه‌ردان رۆیشتبووهوه بۆ سه‌رگه‌ڵو كه‌چی له‌وێوه ته‌له‌فۆنیان بۆ من كرد‌و وتیان داومانه بهبێستوون، ئیتر له‌و رۆژه‌وه ئه‌و كچه‌ی من ژیانی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌یدا هه‌ر نه‌هامه‌تی بووه، ئه‌و دڵی لهكچهكهی من پیسبوو، چونكه ته‌مه‌نی 28 ساڵ بووه زۆر جوانتر بوو له‌خۆی، ئه‌وان زۆربه‌ی كێشه‌كه‌یان له‌سه‌ر مۆبایل بووه، چونكه زۆر دڵپیس بوو رازی نه‌ده‌بووه كه كچه‌كه‌م مۆبایلی پێبێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌هۆی نه‌خۆشی كوڕه‌كه‌ی‌و به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه پێویستی به‌مۆبایل ده‌بوو، ئه‌مه‌ش بووبووه گرفتێك له‌نێوانیاندا ئه‌و پیاوه تائێستا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج مۆبایلی بۆ شكاندوه، كچه‌كه‌م نه‌یده‌وێرا له‌گه‌ڵ كه‌سدا قسه‌بكات له‌ترسی مێرده‌كه‌ی، ئه‌وه‌نده خراپ بوو هه‌ر لهباسكرن نایه‌ت، توخوا لێمبگهرێ بائه‌وه‌نده برینه‌كانم نهكولێتهوه. دایكی هه‌وار درێژه‌ی به‌قسه‌كانیداو وتی: مانگێك له‌پێش خۆسوتانهكهیدا 17 رۆژ له‌نه‌خۆشخانه به‌دیار كوڕه نه‌خۆشه‌كه‌یه‌وه بوو كه توشی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان بووبوو، ئه‌و دومنداڵی هه‌یه كچ‌و كوڕێك، ئیتر دكتۆر پێیوتبوو كه ده‌بێت كوڕه‌كه‌ی عه‌مه‌لیاتێكی بۆ بكات بۆیه ئه‌ویش مۆڵه‌تی له‌دكتۆره‌كان وه‌رگرتبوو كه چه‌ند رۆژێك بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه‌و خۆی ئاماده‌بكات بۆ ئه‌و عه‌مه‌لییاته، من زۆرم پێوت كه نه‌ڕواته‌وه بۆ سه‌رگه‌ڵو، به‌ڵكو له‌ماڵی خۆمان بمێنێته‌وه كه‌چی وتی: دایه‌گیان زۆرم لێمه‌كه، ئیتر به‌ڕاستی نه‌موێرا زۆری لێبكه‌م وتم نه‌وه‌ك دواتر توشی كێشه‌ی بكه‌م له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا، ئه‌ویش هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی بوو كه نه‌یوێرا له‌ماڵی باوكه‌كه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه.
سه‌بیحه خان دایكی هه‌وار رۆژی روداوه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بۆ باسكردین
من له‌شارۆچكه‌ی دوكان بووم بۆ تازییه چوبووم، كچه‌كه‌ی دیكه‌شم به‌مه‌به‌ستی سه‌ردان بۆ ماڵی جوانه مه‌رگی كچم چوبوو، كه به‌ته‌له‌فۆن ئاگاداری كردمه‌وه لهكارهساتهكه، كچه‌كه‌م ماوه‌ی سێ رۆژ بوو چوبۆوه بۆ ماڵی خۆی‌و بڕیار وابوو كه بۆ رۆژی شه‌ممه بگه‌ڕێته‌وه تا عه‌مه‌لیاته‌كه بۆ كوڕه نه‌خۆشه‌كه‌ی بكات، ئیتر كه ئه‌و كچه‌م ده‌چێت به‌سه‌ر شه‌ڕكردنی ئه‌وو پیاوه‌كه‌یدا ده‌ڕوات، چونكه ئه‌و رۆژه پیاوه‌كه‌ی دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه مۆبایله‌كه‌ی هه‌وار ده‌بینێت بهشهحنهوهیه ده‌یدات بهدیوارهكهداو ئیتر ده‌مه‌قاڵییان ده‌ست پێده‌كات‌و جنێوی زۆری پێده‌دات به به‌رچاوی خوشكه‌كه‌یه‌وه.
سه‌بیحه خان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌مان كێشه‌یه‌كی واگه‌وره‌و بێچاره‌سه‌ر نه‌بووه لهنێوانیانداو ئه‌و به‌س بیانوی پێگرتووه ئه‌گه‌ر نا كچه‌كه‌ی له‌گوڵ پاكترو راستر بووه، ئیدی هه‌ر له‌و كاته‌دا كه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌یدا ده‌نگه ده‌نگیان بووه، هه‌وار ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و خوشكه‌كه‌ی واده‌زانێت چووه ئاو بێنت، به‌ڵام كاتێك ده‌زانن كه هه‌وار خۆی سوتاندوه، ئیتر پاش ئه‌وه‌ی كه له‌وێ ئه‌یبه‌نه خه‌سته‌خانه، دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی ده‌كرێت لهسلێمانیو له‌وێ ماوه‌ی 4 رۆژ له‌ژێر چاودێریدا ده‌بێت، من كاتێك چوومه‌سه‌ر كچه‌كه له‌نه‌خۆشخانه پرسیارم لێ‌كرد وتم بۆچی وات له‌خۆت كردوه وتی: له‌ڕقی پیاوه‌كه‌م وام له‌خۆم كردوه بهماممو پیاوه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوم چوزانم دایكه.. من مردنم باشتر بوو له‌و ژیانه‌م، تا شه‌وی 1/2 /6/2009 له‌به‌ر زۆری رێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌ی كه وتیان له 83% بووه، ئه‌و زۆری سوتابوو حاڵی زۆر خراپ بوو، چوار شه‌و له‌و نه‌خۆشخانه‌یه مایه‌وه، به‌ڵام هه‌ر مرد.
هه‌ر رۆژێك دوای روداوه‌كه ماڵی باوكی هه‌وار داوای یاسایی له‌سه‌ر مێردی كچه‌كه‌یان تۆمار ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه بۆ ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێك له‌گرتووخانه ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر خۆشیان له‌گرتووخانه به‌ری ده‌ده‌ن، سه‌بیحه خان هۆكاری ئه‌و تهنازولهشی بۆ زاواكه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌خۆشی كجه اكهیان كه كه‌س نه‌بووه له‌نه‌خۆشخانه له‌لای بمێنێته‌وه‌و تهكلیفكردنێكی زۆری خزم‌و كه‌سوكار، چونكه بێستوون ئامۆزای باوكی هه‌وار بووه، هه‌روه‌ها وتی: من زۆر له‌وه ده‌ترسام ئه‌و كوڕه‌م له‌هه‌نده‌رانه بێته‌وه‌و كێشه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌وره تر بێت‌و شتێكی لێبكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و لهگرتووخانهدایهو ئه‌وه‌نده‌ی تر جه‌رگم ده‌سوتێت، ئه‌و ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێك له‌گرتووخانه‌دا بوو من ته‌نها شكاتم له‌مێرده‌كه‌ی هه‌بوو، هیچم له‌سه‌ر مامی نییه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێت؟
ئه‌و كچه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه رێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌ی زۆربوو توانای قسه‌كردنی نه‌بوو، ئاگای له‌خۆی نه‌بوو، بۆیه نه‌مانتوانی كه هیچ شتێكی لێوه‌ربگرین، به‌ڵام خوشكه‌كه‌ی وه‌ك شایه‌ت حاڵێكی روداوه‌كه‌و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری خۆسوتانهكهی بووبوو، ئیفاده‌ی وه‌رگیرا كه وتی: خوشكه‌كه‌م له‌داخی مێرده‌كه‌ی خۆی سوتان، چونكه زۆر خراپ بووه لهگهڵیو دڵی لێی پیسبووه‌و هه‌میشه لێیداوه، ئێمه ئه‌و قسانه‌ی خوشكه‌كه‌مان وهرگرتو له‌گه‌ڵ راپۆرتی پزیشكی خۆماندا ره‌وانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌مان كرد كه یه‌كه‌مجار لهسهرگهڵووهوه لێیان هێنابوو له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیسی ناحییه‌ی سهرگهڵودا، ئه‌وانیش ره‌وانه‌ی دادگایان كردبوو، كه به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌و كچه له‌ژێر فشاردا وتویه‌تی كه بهپهرهمێز خۆی سوتاندووه، راپۆرته‌كه‌ی ئه‌وان ئیجرائاتی زۆری له‌سه‌ركراوه له‌لایه‌ن دادگاوه.
بێستوونی هاوسه‌ری هه‌وار وه‌ڵامی چییه بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ده‌خرێنه پاڵی؟
من ئه‌گه‌ر كابرایه‌كی دڵ پیس بوومایه به‌وجۆره ده‌وامم نه‌ده‌كرد كه واجبهكهم 10 رۆژ به 10 بێت، واته من ده رۆژ له‌واجب دهبوومو ده رۆژیش له‌ماڵه‌وه، ئیتر ده‌بێت دڵ پیسی من لهكوێدابێت، ئه‌گه‌ر وابومایه ئه‌وا نه‌ده‌بوو له‌ماڵه‌وه بڕۆیشتامایهته ده‌ره‌وه، خوا شاهیده كه من وا نه‌بووم له‌گه‌ڵیداو ناڵێم باشیش بووم، به‌ڵام خۆ هه‌موو ژن‌و پیاوێك هه‌ر شه‌ڕو ئاژاوه‌و ناخۆشییان ده‌بێت، به‌س ئه‌و نه‌ده‌بوو ئاوا له‌خۆی بكات‌و من‌و ماڵ‌و منداڵیشم سه‌رگه‌ردان بكات، بۆ حه‌زمده‌كرد ئاوام لێبهاتایهو منداڵه‌كانم له‌ماڵی باوكم به‌خێوبكرێن كه ئه‌وانیش وانین تا بتوانن ئه‌و منداڵانه به‌خێو بكه‌ن وه‌ك دایكه‌كه‌ی خۆیان، نازانم ئێمه هیچ شه‌ڕێكی وامان نه‌بووه كه بگاته ئه‌وه، ئه‌و رۆژه‌ش كه وای لهخۆیكرد ئاسایی بووین‌و خوشكه‌كه‌شی شاهیده، به‌ڵام ئێواره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی وت كه ئه‌و زۆر بێزار بووه لهوحاڵهو خۆیشی خه‌ریكه نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌نده‌ی هاتوچۆی خه‌سته‌خانه كردووه، منیش پێموت كه چیبكه‌ین ئه‌وه به‌شی خودایه‌و نابێت ناشوكور بین‌و ده‌بێت ته‌حه‌مولی بكه‌ین، هه‌تا وتیشی كه وه‌ره‌قه‌ی بۆ خۆیشی بڕیوه تا بچێته لای دكتۆر، هه‌رچه‌ند من قسه‌م بۆ ده‌كرد هه‌ر بێفائیده بوو ئه‌و هه‌ر بۆڵه‌ی ده‌هات، ئیتر ئه‌وه‌بوو بۆ بهیانییهكهشی ئێمه هه‌ر باسی ئه‌و شتانه‌مان ده‌كرد، راسته منیش توڕهبوومو هه‌ندێك قسه‌مكرد، كه‌چی له‌پڕ دیارنه‌ماو كاتێكمان زانی خۆیسوتاندبوو، ئه‌وه‌بوو یه‌كه‌مجار بردمانه نه‌خۆشخانه‌كه‌ی حاجیتانو دواتر بهئیسعاف ره‌وانه‌ی سلێمانییان كردین‌و بردیانه نه‌خۆشخانه‌ی سوتاویه‌كه، ئیتر من نازانم ئه‌و لهئیفادهكهیدا چی وتبوو، چونكه من 27 رۆژ گیرامو دواتر هه‌ر خۆیان ته‌نازولیان كردبوو تا به‌ریاندام، چونكه خۆشیان ده‌یانزانی كه من هیچ تاوانێكم نییه‌و من هیچ شتێكی وام له‌سه‌ر نییه تا بمگرن، بۆیه هه‌ر خۆیان به‌ریاندام، ئێستاش ئه‌و دۆسیه‌یه داخراوه‌و له‌و كاته‌وه هیچی تر روینه‌داوه.
بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رگه‌ڵو پێیانوایه كه ئه‌و پیاوه بكوژ نییه
ئه‌فسه‌رێك له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رگه‌ڵو ده‌رباره‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و روداوه‌و كاركردنی ئه‌وان له‌و دۆسیه‌یه‌دا وتی: هه‌رئه‌و رۆژه‌ی كه ئه‌و رووداوه رویدا، ئه‌فسه‌ری ئێشكگرمان یه‌كسه‌ر چووه سه‌ر رووداوه‌كه‌و دواتر له‌وێوه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانیان كردبوو، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش وته‌ی هه‌وار وه‌رگیرابوو كه بۆ وای له‌خۆی كردووه كه له‌وه‌ڵامدا وتبوی له‌داخا وام له‌خۆم كردووه‌و خۆم خۆم سوتاندووه، گوایه كه له‌ژیان بێزاره، خوشكه‌كه‌شی یه‌كه‌م كه‌س بووه كه سكاڵای تۆماركرد له‌سه‌ر زاواكهیانو ئێمه ئه‌و سكاڵایانهمان به‌رزكرده‌وه بۆ حاكم، ئه‌وه بوو بۆ رۆژێك دوای روداوه‌كه ئه‌و كوڕه گیراو ماوه‌ی 27 ڕۆژ له‌زینداندا ته‌وقیف كرا، به‌ڵام دواتر هه‌ر خۆشیان ته‌نازولیان كرد‌و له‌به‌ر منداڵه‌كانی به‌ریاندا، بۆیه لهئیعترافهكهی خۆی‌و خێزانه‌كه‌یه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و پیاوه بكوژ نه‌بووه‌و ئه‌و ژنه‌كه‌ی نه‌سوتاندووه، به‌ڵام ده‌بوو ئه‌و ژنه وای له‌خۆی نه‌كردایه، چونكه ئێستا وه‌ك جاران نییه‌و دونیایه‌ك رێكخراوی تایبه‌ت به‌پرسی ژنان هه‌یه بۆیه ده‌بوو ئه‌گه‌ر زۆریش لهوپیاوهو له‌ژیانی خۆی بێزار بوایه ئه‌وكاره‌ی ئه‌نجام نهدایایه، بچوایه‌ته ئه‌و شوێنانه‌و شكاتی له‌پیاوه‌كه‌ی بكردایه یان بچوایه‌ته دادگا‌و لێی جیا بوایه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وكاته زیاتر لێپرسینه‌وه‌ی لێ ده‌كرا، ئه‌وان به‌رده‌وام كێشه‌یان هه‌بووه ئه‌ویش له‌به‌ر خراپی باری دارایی‌و حاڵه‌تی ده‌روونی پیاوه‌كه، كه ئێمه لهبهدواداچونهكهماندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وان له‌ناو خه‌ڵكدا شه‌ڕیان بووه‌و ژنه‌كه جنێوی به‌پیاوه‌كه داوه‌و ئه‌ویش به‌وه تێكچووه‌و لێیداوه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌وان ته‌نازولیشیان نه‌كردایه ئه‌وا حاكم هه‌ر ئه‌وی به‌ر ده‌دا، چونكه ئه‌و بكوژ نه‌بووه به‌ڵكو ته‌نها سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه، سه‌باره‌ت به‌زۆربوونی ئه‌وجۆره دیاردانه له‌وناوچه‌یه‌دا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیس وتی: تائێستاش ئه‌مه یه‌كه‌مین حاڵه‌ته كه له‌م ناوچه‌یه‌دا روبدات‌و ئێمه‌ش كه‌م ته‌رخه‌م نه‌بووین له لێپرسینهوهكانمانداو ئه‌ركی خۆمان به‌پێی یاسا به‌جێهێناوه، ئیتر با لێره‌و له‌وێ هه‌ر گله‌ییمان لێبكرێت.
تێبینی: سه‌رجه‌م ناوه‌كانی ئه‌م به‌دواداچوونه خوازراون.